بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، محەممەد حەمزەزادە، کوڕی جەعفەر، خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
لە دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، بنەماڵەی محەممەد حەمزەزادە ئێشتا لە شوێنی راگرتن و دۆخی بێ ئاگان.
هەروەها ناوبراو لەم ماوەیەدا لە دەستگەیشتن بە پارێزەر و مافی پەیوەندی یان دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی محەممەد حەمزەزادە بۆ زانینی دۆخی بێ ئاکام بووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری و دەزگای بەرپرسی دۆسیەکە و دۆخی یاسایی
ئەو نەدراوە.
