دانانی یەکێک لە بەدناوترین بەرپرسانی دادوەری لە بواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ، وەک سەرۆکی گشتی دادگوستەری کوردستان

محەممەد جەباری، داواکاری گشتی پێشووی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، وەک سەرۆکی گشتی دادگوستەری پارێزگای کوردستان دەستنیشان کرا، لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٣ەوە یەکێتیی ئەوووپا بە هۆی بەرپرسیارێتی لە پێشێلکارییە جیدییەکانی مافی مرۆڤ لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩، لەوانەش سزادانی سێدارە و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، سزای بەسەردا سەپاندووە.
هانا پێشتر لەبارەی پێشینەی ئەمنی جەباری لە مەقامی سەرۆکی پاراستنی زانیارییەکانی دادگوستەری کوردستان و ڕۆڵی لە کوشتنی خۆپیشاندەران و ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوەکانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، ڕاپۆرتی دابوو.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، حوکمی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی کورد کە دوای هەڵهاتنی لە زیندانی سەقز دەستبەسەر کرابووەوە، بە بەردواداچوونی ڕاستەوخۆ و کەسیی جەباری جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەم دامەزراندنە بە نیشانەیەکی ڕوونی بەردەوامی بێ سزا مانەوەی ئەو بەرپرسانەی کە تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێت و نیگەرانی قووڵی لە لێکەوتەکانی بۆ مافی ژیان و ئازادی و دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە کوردستان دەردەبڕێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین