بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی، حوکمی سێدارەدانی مورتەزا سادقزادە، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان جێبەجێ کراوە.
لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە پێگەیشتووەکان، مورتەزا سادقزادە لە ساڵی ۱۴۰۲ی هەتاوی بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دادگای شۆڕشی دامغانەوە حوکمی سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
