جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو زیندانیی کورد لە زیندانی بوکان

بەپێی ڕاپورتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی «ڕەحمان مەحموودی» و «جەعفەر محەمەدی» لە زیندانی ناوەندیی بوکان جێبەجێ کرا.

ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددەی هۆشبەر بە سێدارە سزا درابوون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی سەر بە حکومەت، جێبەجێکردنی ئەم سزایانەیان بە شێوەی فەرمی بڵاونەکردوتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین