دەستبەسەرکرانی پەرویز بەنگینی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٥، پەرویز بەنگینی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەهدی فەخری، بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی نیزام) سزای هەشت مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە، پەرویز بەنگینی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکان ڕاگوێزرابوو. ناوبراو پاش ٣٥ ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین