ڕاگوێزانی دانیال باشی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیال باشی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی ئاوایی گەنجە سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ساڵێک بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ڕاگوێزراوە. ئەم حوکمە لە پەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەو لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، دەرچووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٥، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیلام بە سەرۆکایەتی دادوەر رەجەب محەمەدی، بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکومەت” سزای دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپێندرابوو کە ئەو بەشەی جێبەجێ دەکرا بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری گۆڕدراوە.

شایانی باسە، ئەو شارۆمەندە لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەروەها ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥،لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

دۆسیەی دادوەری پەیوەندیدار بە جاری دووهەمی دەستبەسەرکردنی دانیال باشی تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەنجام و پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکە بەردەوامە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین