ڕاگوێزانی ئاوارە شەخسی بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئاوارە شەخسی شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی
“نستان”ی سەر بە قەزای ڕەبەتی شاری سەردەشت، دوای بانگ کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای مەهاباد دەستبەسەر ۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەو شارۆمەندە لە بەهاری ئەمساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” سزای شەش مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە، ئاوارە شەخسی پێشتر لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە لە ورمێ ڕاگوێزرابوو. ئەو دواتر بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناخەکانی دادرەسی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین