بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ئومید ڕەش هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومید ڕەش پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای مەهاباد ڕاگوێزرابوو.
ناوبراو دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو و دواجار دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
