رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٥، کەمال زاهری تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە بەردەم بەنزینخانەی میرئەحمەدی لە جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە پێنج ئۆتۆمبێل، بە هێزێکی ٢٠ کەسیەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکە و ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
