بەردەوامیی دەستبەسەربوونی ئەحمەد تەمۆیی، زیندانیی سیاسیی پێشوو لە زیندانی تاران گەورە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەحمەد تەمۆیی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی سەڵماس، کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ هێشتا لە زیندانی تاران گەورەدا ڕاگیراوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە وەکیل و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەتا ئێستاش سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەحمەد تەمۆیی پێش دەستبەسەرکرانی، لە تاران وەک شۆفێری سنەپ کاری دەکرد. ناوبراو پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکردن و مەحکوومییەتی هەبووە.

جێگەی ئاماژەیە، تەمۆیی لە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاویدا پاش کێشانی ١٥ ساڵ سزای بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین