ئازادیی کاتی ڕەشید حسامی، مامۆستایەکی خەڵکی قوروە، بە دانانی بارمتە

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، ڕەشید حسامی، مامۆستایەکی خەڵکی قوروە، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا تووشی ئەشکەنجە و ئازار و ئەزیەت بووە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە قوروە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی حوکمی دادوەر چوونەتە ناو ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەست بەسەریان کردبو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین