بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، پاش شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا، هێزەکانی سپای پاسدارانی جێگیر کراو لە بنکەی ئەم دامەزراوەیە لە گوندی سڵامەت سەر بە شاری بۆکان، لە دوو قۆناغدا لە شوێنە گشتییەکاندا جێگیر کراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتوون، هێزەکانی سپا لە قۆناغێ یەکەمدا، بینای خوێندنگەی گوندی سڵامەت-یان کردووەتە شوێنی مانەوەی خۆیان و پاشان بۆ بینای ماڵی تەندروستیی ئەو گوندە گواستراونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان ئێستا هێزەکانی سپا لە ماڵی تەندروستیی ئەو گوندەدا جێگیر بوون.
جێگیر بوونی هێزی سەربازی لە خوێندنگە و ماڵی تەندرستی، وەک ناوەندی گشتی و خزمەتگوزاریی گوند، دەبێتە هۆی گۆڕانی کاتیی ئەرکی ئەم شوێنانە و دەست پێڕاگەشتنی دانیشتووان بە خزمەتگوزاریی خوێندن و تەندروستی سنووردار دەکاتەوە.
شایانی باسە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆ وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، خەریکی لێکدانەوە و بەدواداچوونی زۆرترە.
