بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سەیدعەلی قوڕەیشی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ٦٧ ساڵە و ناسراوی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بووە.
سەیدعەلی قوڕەیشی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گولانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بێ بەڵگە و بڕیاری دادوەری، لە ماڵی خۆێدا دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترابووەوە و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ زیندانی بۆکان نێردرابوو.
شایانی باسە کە سەیدعەلی قوڕەیشی خانەنشینی ئیدارەی مخابرات و باوکی سێ منداڵ، کەسایەتییکی ناسراو و خۆشناوی بۆکانە کە ساڵانێکی زۆرە لە بواری مۆسیقای ملی و فۆلکلۆریدا چالاکی هەیە.
