ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاوڵاتییەک بە ناوی حەیدەر قادریان خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕ بوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر بوونی حەیدەر قادریان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی لەبەر دەستدا نییە.
