هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆیان رەوانە کردووین، رۆژی دووشەممە ٢٥ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی خەڵکی ناوچەی پاوە بە مەبەستی کار و کاسبی بەرەو سەقز رۆیشتوە و لە رێگادا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "مازیار ئەمینی" خەڵکی ئاوایی "گلال" لە ناوچەی پاوە راگەیەندراوە. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ناوبراو لە "پاوە"ڕا بە مەبەستی کار و کاسبی بەرەو سەقز رۆیشتوە و لە رێگادا بە هۆی گازی ماشێنەکەی خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.