هانا: شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی هەڵسووڕانی سیاسی دەسبەسەر کرابوو دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی ئازاد کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "خیرەت پەروازە" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی رەحمان راگەیەندراوە.
ناوبراو دوای کۆتایی هاتنی سزای ٦ مانگ دەسبەسەری لە بەندیخانە ئازاد کرا.
خیرەت پەروازە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای ئەوەی لە لایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگ کرابوو سەردانی ئەوێی کرد و دەسبەسەر و لە کۆتایی مانگی پووشپەڕدا بۆ ماوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.
خیرەت پەروازە لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە سیاسییەکانی کورد سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
سەرەڕای ئەوەیکە حزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەرەتای راپەڕینی ساڵی ١٣٥٧وە تا ئێستا مافی هەڵسووڕانی ئازادانەیان لە ئیران و کوردستان نییە، بەڵام ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی کورد بە تاوانی هاوکاری و ئەندامەتی ئەم حزبانە لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە بە زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە سزا دەدرێن.
مافی ئازادانەی هەڵسووڕانی سیاسی و ئەندامەتی لە حزبە سیاسییەکاندا لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگادایە کە لە وڵاتی ئێران زۆر بە هاسانی لە لایەن یاسا و بە پێی یاسا پێشێل دەکرێ.