بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گولانی ١٤٠٥، «فارووق مەحموودی» خەڵکی گوندی «شێخ سڵە» سەر بە سەلاس باوەجانی، لە بازاڕچەی سنووری شێخ سڵە لە لایەن هێزە نزامیەکان بە تەقەی بێ هۆکار و بێ ئاگادرکرنەوە بە توندی بریندار بووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای برینداربوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە ، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ، هێشتا لە ژێر چاودێریی تایبەت و نەشتەرگەریدایە.
هانا جەخت دەکاتەوە کە لە ماوەی مانگەکان و حەوتوەکانی ڕابردوودا، حاڵەتگەلێکی زۆر لە تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە نزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو هاووڵاتیانی کورد، کاسبکاران و کەسانی مەدەنی لە ناوچە سنوورییەکان تۆمار کراون کە ژمارەیەک لەوان گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە و هەروەها ڕێگریکردن لە لێپرسینەوە و لێکۆڵێنەوەی کەسانی ئەنجامدەری ئەم تاوانانە لە لاێەن دەزگای دادوەری ،نیگەرانیی جدیی سەبارەت بە پێشێلکردنی زیاتری مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت لە ناوچە کوردستانیەکان ساز دەکات.
بەکارهێنانی چەکی جەنگی و کوژەندە دژی هاووڵاتیانی بێچەک ، پێچەوانەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لەوانە ناوەڕۆکی میثاقی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان و بنەما بنەڕەتییەکان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی هێز و چەکی گەرم لەلایەن کاربەدەستانی حکومییەوە.
