بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و چەند کەسێکی چەکدار لە خاڵێکی پشکنینی شاری سەردەشت ڕوویداوە.
بەپێی هەواڵەکان، پێکدادان و تەقەێکی قورس ڕوێداوە کە لە ئاکامدا سێ کەس بریندار بوون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریکی سەربەخۆ سەبارەت بە ناسنامەی بریندارەکان و ژمارەی کوژراوان بڵاو نەبووتەوە ، هەروەها هیچ لایەن یا گروپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە. نەبوونی ڕاگەیاندنی ڕوون و فەرمی سەبارەت بە ڕەهەندی ڕووداوەکە، دۆخی بریندارەکان و کردەوەی هێزە ئەمنیەتیەکان، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی هاووڵاتیان و ئەگەری پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان زیادتر کردووە.
لە دوای ئەم ڕووداوەدا، کەشی ئەمنیەتی لە سەردەشت بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر بووە. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە جێگیرکردنی بەرفراوانی هێزە ئەمنیەتی و سەربازییەکان ، کۆنترۆڵی توندی ڕێگا و بان و هاتووچۆی دەروازەی شار، زیادکردنی خاڵەکانی پشکنین و سنووردارکردنی هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکەن. هاوکات ڕاپۆرتگەلێک باس لە کێشەی بەرفراوان یان بڕانی ئینتەرنێت و تۆڕی تەلەفۆنی لە ناوشار دەکەن ؛ ئەم کردەوەیە دەبێتە هۆکاری کێشەی جدی دەستنەگێشتنی ئازادی هاووڵاتیان بە زانیاری، پچڕانی پێوەندی بنەماڵەکان و بەدواداچوونی دۆخی کەسانی زیانلێکەوتوو .
بەپێی بنەما بنەڕەتیەکانی مافی مرۆڤ و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە پابەندییەکانی سەرچاوەگرتوو لە میثاقی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، دەوڵەتان تەنانەت لە دۆخی پێکدادانی ئەمنیدا ، پێویستە بنەمای گونجاندن لە هەنگاوە ئاسایشییەکان، پاراستنی مەدەنییەکان، مافی دەستگەیشتن بە زانیاری، ئازادی هاتووچۆ و ئاسایشی تاکەکەسیی هاووڵاتیان لە لایەن دەوڵەتانەوە پارێزراوو بێت. سنووردارکردنی بەرفراوانی پەیوەندی و ئەمنی ناڕوون ،چاودێریی کاریگەری دادوەری و ڕاگەیاندنی گشتی پێشێلکاریی جدیی مافی مرۆڤ و فراوانبوونی لێنەپرسینەوەی هێزە ئەمنیەکان لە بەرامبەر بەرپرسیارێتی دەبێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەشی دوای ئاگربەستی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە جیاتی کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و دڵنیابوون لە ئاسایشی هاووڵاتیان، پرۆسەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی بە شێوەیەکی هەستیار توندتر کردووە. جێگیرکردنی بەرفراوانی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان، کۆنترۆڵی توندی کەشی گشتی، سنووردارکردنی پەیوەندییەکان و دابەشکردنی بڕێکی بەرچاوی چەک بۆ هێزە میلیشیاییە ناسراوەکان بە «جاش»،بە شێکە لە سیاسەتی بە ئەمنیەتی کردن ڕێکخراوەییە کە ڕاستەوخۆ ئەمنیەت ، ئازادی و مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.
هانا ئەم ڕەوتە بە توندترین شێوە مەحکووم دەکات و ئاگاداری دەدات کە چەکدارکردنی هێزە پێوەندی دار و نافەرمییەکان، لەگەڵ توندتربوونی کەشی ئەمنیەتی لە شارەکانی کوردستان، مەترسیی زیادبوونی توندوتیژی، دەستبەسەرکردنی سەرەڕویانە،زیاتربوونی سەرکوت و پێشێلکردنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی جدی زیاد کردووە. هانا پێشتر هەروەها ئاگاداری لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەم سیاسەتە دابوو و هاوکات جەخت دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی هەر جۆرە زیان، پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکان و نەبوونی ئاسایشی دەرئەنجامی لەم سیاسەتە ئەمنیەتیە و میلیتاریزەیانە لە ناوچەکانی کوردستان دەبێت.ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای ڕاگەیاندنی دەستبەجێ، ڕوون و کە بتوواندرێت پشتڕاست بکرێتەوە سەبارەت بە ڕەهەندەکانی ئەم پێکدادانە، دۆخی بریندارەکان، ئەگەری دەستبەسەرکردنەکان و ئاستی سنووردارکردنە سەپێنراوەکان لە شاری سەردەشت دەکات. هانا هەروەها جەخت لە پێویستی ڕێزگرتنی تەواو لە مافە مەدەنییەکان،خۆبەدوورگرتن لە سەپاندنی سزا و سنووردارکردنە کۆمەڵایەتیەکان و کۆتاییهێنان بە پرۆسەی فراوانکردنی کەشی سەربازی و ئەمنی لە شارەکانی کوردستان دەکات.
