بەپێی ڕاپۆرتی هەوڵدەرییە حکومییەکان، سزای سێدارەی قائیم حوسەینی، هاووڵاتییەکی ئەفغانستان و یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی سیاسی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ی ئیسفەهان، ئەمڕۆ لە زیندانی دەستگرد جێبەجێ کرا. ئەم میدیایانە ناوبراویان بە بەشداریکردن لە کوژرانی چوار کەس لە هێزەکانی دەسەڵات تۆمەتبار کردووە، بێ بڵاوکردنەوەی دەقی سزا یان بەڵگەیەک کە بتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ.
قائیم حوسەینی لەگەڵ ١١ تۆمەتباری دیکە لە دادگاییەکی بەکۆمەڵ و داخراو سزا درابوو. ئەم دۆسیەیە بە ناڕوونی لەسەر تۆمەتەکان و بەرپرسیارێتی تاکەکەسیی تۆمەتباران، بێبەشبوون لە دەستگەیشتنی کاریگەر بە پارێزەری هەڵبژێردراو، ڕاپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە ئەشکەنجە و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و بڵاونەکردنەوەی بڕیارە قەزاییەکان دا بووە.
هانا جەخت دەکاتەوە کە مافەکانی تۆمەتبار و هیچ کام لە بنەما بنەڕەتییەکانی دادگایی دادپەروەرانە لەم دۆسیەدا ڕەچاو نەکراون؛ ئەو بنەمایانەی تەنانەت لە یاساکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیشدا بە فەرمی ناسێندراون. جێبەجێکردنی سزای مردن دوای ئەم پرۆسەیە، نموونەیکی ڕوونی سەندنەوەی سەرەڕۆیانەی مافی ژیانە
