گیانلەدەستدانی میلاد تەبد کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، میلاد تەبد کۆڵبەری خەڵکی ئاوایی گڵیەی سەر بە شاری مەریوان، دوای نزیکەی ساڵێک برینداری قورس لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، گیانی لە دەستداوە.

میلاد تەبد تەمەن ٢٨ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.

میلاد تەبد ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناوچەی سنووری مەریوان “تەتە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرایە ئامانج و سەری بە سەختی بریندار بوو. ئەو دوای ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی سینا لە مەریوان ڕاگوێزرا و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین