بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی مەتین رەسوڵی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
