دەستبەسەرکرانی هادی خزری شارۆمەندی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شەوی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هادی خزری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “هەق”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی لە شەقامێکی شنۆ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین