دەستبەسەرکرانی شەش شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا لە مەریوان و نادیاری چارەنووسیان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شەش شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، بە ناوەکانی پشتیوان تاتار، کوڕی محەمەد، زانیار ئەسوار، کوڕی عەبدوڵڵا، سارۆ رەوشەنی، کوڕی شەوکەت، هاوڕێ پەروازە، کوڕی عەبدوڵڵا، سامان خوسرەوی، کوڕی عومەر و ئاریا مەعروفی کوڕی عەتا، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بە ئۆتۆمبێلی شەخسی چوونەتە ئاوایی نێ و ئەم کەسانەیان بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکان، تا ئێستا هیچ کام لە دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان لە سەر شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شەش شارۆمەندە هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین