دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی مەحمود پیلە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی مەحمود پیلە تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “گوێگجەلۆ”ی سەر بە شاری میاندواو لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی جەستەیی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین