بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «دیار ئەبرۆن»، خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هانا زانیویەتی، دەستبەسەرکردنی بەڕێز ئەبرۆن بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی، بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
