وەحید سەفەری لە کارمەندانی پاسەوانی سنووری قەسری شیرین، بە هۆی گوشارە بەردەوامەکانی فەرماندەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، وەحید سەفەری شارۆمەندی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و لە کارمەندانی پاسەوانی سنووری قەسری شیرین، لە ئەنجامی گوشارەکانی فەرماندەیی ئەو دامەزراوە سەربازیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گوشاری بەردەوامی فەرماندەیی و سەپاندنی ڕاگوێزانی زۆرەملێ لە جەریانی خزمەت، لە هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەم کارمەندە بوون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر کاتی ڕووداوە و وردەکاری زیاتر لەمبارەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەگەیشتووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین