دەستبەسەرکرانی سامان دێهناد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ سامان دێهناد، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا،دەستبەسەرکردنی سامان دێهناد بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە ئەنجام دراوە.

سامان دێهناد پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ساڵی ١٤٠٠دا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و ناوبراو هێشتا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر،پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین