بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،لەم ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی سیاوەش باپیر خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا،دەستبەسەرکردنی سیاوەش باپیر بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون،لەبەردەستدا نییە.
