ڕاگوێزانی کەیومەرس حەسەن بەیگی بۆ بەندیخانەی ئیلام دوای یەک هەفتە دەستبەسەری لە ئیتڵاعاتی سوپا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کەیومەرس حەسەن بەیگی، شارۆمەندی خەڵکی کارزانی سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، کە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، دوای نزیک یەک هەفتە لەگرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپاوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ڕاگوێزراوە.

پێشتر هانا ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردبوو کە لە جەریانی دەستبەسەر کردنیدا بە هۆی لێدان، دەستی ڕاستی شکاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، کەیومەرس حەسەن بەیگی لە ماوەی ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپا لە ژێر ئەشکەنجەدابووە و لە ئەنجامی ئەشکەنجە کردن و لێدان، لوتی شکاوە و بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیر ڕاگەینراوە.

بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە سەر بارودۆخی تەندرووستی ئەو، داوای دەستڕاگەیشتنی بەپەلەی بە خزمەتگوزاری پزیشکی و ڕوونکردنەوەی بەرپرسان دەربارەی بارودۆخی جەستەیی دەکەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین