بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی کیومەرس حەسەن‌بەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، «کیومەرس حەسەن‌بەیگی»، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، باری جەستەیی و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی دادگا و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەدا، ناوبراو بەهۆی لێدان و کوتانەوە دەستی ڕاستی شکاوە.

بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کیومەرس حەسەن‌بەیگی لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. هەروەها، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لە ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی یان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بە بنەماڵەکەی نەدراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین