بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەباس ماموسی” خەڵکی شارستانی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، بەڕێز ماموسی هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پێوەندیدار بە کۆچی دوایی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی دەستبەسەرکراوە.
شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
