مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک پاش بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی سوپا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “عەلی(پشکۆ) ڕۆحی” خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “عەسرئاوا”ی مەریوان ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە .

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە بانگ کراوە و پاش سەردانی لە ئیتڵاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular