هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣”شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “جەلیل مەولودی” خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە .
ناوبراو لە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ کرابوو و لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو .
شایانی باسە پێشتر داواکاری پێدانی مەرەخەسی بۆ بەشداریکردنی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە ڕێورەسمی بەخاک سپاردنی دایکی لە لایەن بەپرسانی بەندیخانەوە رەت کرابووەوە .
جەلیل مەولودی لە ماوەی دەستبەسەر کانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو .