شنۆ / دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندەیان "لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی" خەڵکی ئاوایی "کانی سورک"ی شنۆ ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

شایانی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە "١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣" لانیکەم سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular