سەردەشت ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی “٩ی خەرمانانی ١٤٠٣” کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی “ئەسعەد ئەسپەندار” خەڵکی ئاوایی “قوڵەسوێر”ی سەردەشت ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون ؛ ئەم کۆڵبەرە لاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئاڵوتی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە تەقەی لێکراوە و کوژراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular