ڕووداوی کار بووە هۆی گیان لە دەستدانی وەستاکارێک

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” وەستا کارێکی بەستنی ئاڵماتۆڕ بە ناوی “رەسوڵ فروزش” خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەزووی کارەباوە لە ئاکامی نەبوونی کەرستەی پارێزراو و ستاندارد لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە  پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.

RELATED ARTICLES

Most Popular