بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت ، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە هانا "محەممەد حەسەن زادە" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی بایز و خەڵکی ئاوایی "دۆڵەتو"ی سەر بە سەردەشت ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری دۆڵەتوی سەردەشت بەبێ پێبوونی هیچ کۆڵ و بارێک لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە محەممەد حەسەن زادە فیشەک بەر سکی کەوتووە و بە قورسی برینداری کردووە .
ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە و لە ئێستادا لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدایە .