دەستبەسەرکردنی سەید ئەحمەد مستەفانژاد دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا لە پیرانشار

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی سەید ئەحمەد مستەفانژاد خەڵکی شارستانی پیرانشار، دوای بانگ کرانی بە تەلەفون و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە و تا ئێستاش لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین