بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت ، کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "ئیبراهیم ئیبراهیمی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی "پاشبەرد"ودانشتوویی نەڵاسی سەردەشت ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ناوبراو لە سنووری کانی زەرد سەردەشت ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و فیشەک بەر قاچی کەوتووە و بە قورسی برینداری کردووە .
ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەردەشت کراوە .
شایانی باسە ڕۆژی شەممە "٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی شێرزاد چاوشینی خەڵکی ئاوایی ورچکی سەردەشت ، بە هۆی تەقە بە چەکی ساچمەیی و لێدان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە ڕان و سکی بە قورسی بریندار بوو .