بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ یوسف حاجی خۆش ئەندامی شۆرای ناوەندی و شاندی ئیجرایی یەکگرتوویی کورد و خەڵکی ئاوایی “قەڵاکۆن”ی سەر بە شنۆ ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە سێ ساڵ و چوار مانگ بەندکران سزا دراوە .
ناوبراو ، لە رێکەوتی ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا و لە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادڕەسی ئازاد کرا .