بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : کرێکارێک بە ناوی “هادی چوپانی ” خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “سێف”ی مەریوان بە ڕووداوی کار گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو ئەمڕۆ سێشەممە "٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە کاتی کار لە سنووری باشماخی مەریوان ، بە ڕووداوی هاتوچۆ کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و گیانی لەدەستداوە .
