بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “لوقمان ئەمینی” کوڕی گرمان ، ئەندازیاری عومران و خەڵکی ئاوایی “خشۆڵان”ی سەر بە سۆماوبرادۆستی ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند ، ناوبراو بە هۆی قسەکردن لە کاتی رێکلامی هەڵبژاردنەکان ، بانگ کراوە .
