هانا : ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەریوان بە ناسنامەی “دانیال مام ئەحمەد” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ٧٤ قامچی ، دوو ساڵ زیندان و دوو ملیارد تمەن سزای نەخدی ، مەحکوم کراوە .
ناوبراو ڕۆژی شەممە "٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری قوڵقوڵەی مەریوان دەستبەسەر کرابوو .
