بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو : ڕۆژی شەممە “١٩ی رەشەمەی ١٤٠٢” مەتین رازییان مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “ملە” و دانیشتوویی شاری سەقز ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادرەسی لە گرتنگە ئازاد کرا .
ناوبراو شەوی سێشەممە "٨ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە گەڕەکی ساڵحاوای سەقز دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، مەتین رازییان لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا بە مەبەستی پێدانی دانپێدانانی زۆرەملێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە .
هەر وەها سەرچاوەکە زیادی کرد ، لە دژی ئەم مێرمنداڵە دۆسیەیەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حزبەکانی کوردستان ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی" لە دادگای شۆڕش کراوەتەوە .
مەتین رازییان بۆ هاوکاری دارایی بنەماڵەکەی خەریکی کۆڵبەری بووە .
