هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری کرماشان هەواڵی هێرشی هێزەئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کەیهان سلێمانی” کوڕی سەفەر و خەڵکی کرماشانیان پێ ڕاگەیاندین .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی شەممە "١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" هێزەئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هێرشیان کردووە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە شەقامی بێستونی کرماشان ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بە سەر کۆمەڵێک ئەشیا وەکوو لاپتۆپ و کتێبەکانیەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە دووهەم جارە هێزەئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و هەڕەشە لە باوکی بە ناوی "سەفەر سلێمانی" دەکەن و پێی ڕادەگەینن نابێت کوڕەکەت لە هیچ جۆرە گردبوونەوەیەکدا بەشداری بکات .
