بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “١٥ی رێبەندانی ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مەنسور میروەیسی و حەمزە یوسفی” بە تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری نەسود بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراون .
هەروەها لە هەمان شەودا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چوار کۆڵبەریتر بە ناوەکانی "ناسر بری ، هێمن پاشناو نادیار ، خالق و عەلی ئەبوبەکری" خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەجێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە تەقەیان لێکراوە و قاچ و ڕانیان بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامیەکان لە حاڵێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە کە هیچ جۆرە کۆڵ و بارێکیان پێ نەبووە .
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی لە شاری بانە ڕاگوێزراون .
