کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣” کاسبکارێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە ناوی “موعین تۆفیق پوور” کوڕی محەممەد ، خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “چۆمان”ی بانە ، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری چۆمان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و کوژراوە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە زیادی کرد ؛ هێزەنیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و بە گومانی پێبوونی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کردووە .

 

شایانی باسە تەرمی ئەم کاسبکارە لاوە لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانەیە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular