بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” بە تەقەی هێزەکانی حەرەس حدودی عێراق لە سنووری شوشمێی شاری پاوە بەشی نەوسوود ، کۆڵبەرێک بە ناوی “هوشیار مەحموودی” کوڕی ئەسکەندەر خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ی پاوە کوژراوە .
هوشیار مەحموودی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .
هەر وەها دوو کۆڵبەری دیکەش بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوون
ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان "رزگارفەرەجی" پشتڕاست کراوەتەوە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی نەوسوود ڕاگوێزراوە .
