بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە رێکەوتی “١٣ی تاوەکوو ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢” لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە کوژراون و بریندار بوون .
بەپێی ئەم ئامارە لە کۆیی ١٢ کۆڵبەر ٢ کۆڵبەر لە مەودای کەمتر لە ٢٤ کاژێر بە تەقەێ ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکان کوژراون .
لە نێو ئەم کۆڵبەرانەدا کەمترین تەمەن ١٨ و زۆرترین تەمەن ٥٠ ساڵ بووە کە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزەچەکدارەکان بریندار بوون .
سەر لە بەیانی چوارشەممە "٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "میرزا ئەحمەدی" تەمەن ٤٣ ساڵ خێزادار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی هەنجیجە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "زلە"ی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە تەقەی لێکراوە و کوژراوە .
شەوی سێشەممە "١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش خەرگوشی" تەمەن ٣٣ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "زاویەجیک"ی شاری سەڵماس ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکان کوژراوە .
ڕۆژی سێشەممە "١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "یوسف چوپانی" خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە .
شەوی دووشەمە "١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەمیر ئیلاهی" تەمەن ٢٥ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی سەلاس باوەجانی ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەچەکدارەکان بە چەکی ساچمەیی شانی بە قورسی بریندار بووە ، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی رەسوڵ ئەکرەم لە شاری جوانڕۆ ڕاگوێزراوە و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسراوەتەوە .
ڕۆژی یەکشەممە "١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تە گوڵ محەممەدی" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سەقز ، "حەمید (پاشناو نادیار)" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شایندژ و "رەزا حەسەنی" خەڵکی سەقز ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی سنوور بەچەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆف کراونەتە ئامانج و رەزا حەسەن دەستی بە قورسی بریندار بووە .
ڕۆژی یەکشەممە "١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کە ناسنامەی نەزانراوە و خەڵکی هەورامانی سەربە سەوڵاوا ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان کەوتووەتە خوارەوە و سەر و دەستی شکاوە .
ڕۆژی شەممە "١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "سۆران دانشمێهر" مێرمنداڵ تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی "دشە"ی سەر بە پاوە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و فیشەکی بەرکەوتووە و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
ڕۆژی پێنج شەممە "١٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "هیوا مەحموودی" خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی سنوورەوە تەقەی لێکراوە و زگی بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارە سەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .
هەر وەها شەوی چوارشەممە "١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆمەڵێک کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون .
لە ئاکامی ئەم تەقەکرانە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "حسێن ڕۆستەمی" خەڵکی جوانڕۆ و "فەرهاد(پاشناو نادیار)" خەڵکی تازەئاوا سەر بە شاهۆی شاری روانسەر دەست و لاقیان بە قۆرسی بریندار بووە .
کۆڵبەری دیاردەیکە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی هەلی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار رووی تێدەکەن و پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن لەگەڵ ئەوەیکە بەرپرسانی حکومەت هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نادەن بەڵکوو کوشتنی کۆڵبەرانیان کردووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان
هێزەکانی ئینتزامی ، سوپای پاسداران و هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران دەکەن و رۆژانە رێژەیکی زۆریان بریندار دەکەن و دەکوژن