جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٥ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “محەممەدرەزا میهرەبان” لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێکرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرا و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا .

محەممەدرەزا میهرەبان ڕۆژی یەکشەممە "٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە مەبەستی  جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular